تغیر اللغة - گۆرینی زمان
چاڵاکیه‌کان
جــالاكى
پێنجشه‌ممه‌, 29 مارس 2012 02:29    PDF چاپی بکه ئیمه‌یل

*به‌رواری (١٧/٠٧/٢٠١٦) پله‌ به‌رزکردنه‌وه‌ بۆ ئه‌م ئه‌فسه‌رانه‌ ئه‌نجام درا

له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی پارێزگای هه‌ولێر.




 


 

شاندێک لە بەرواری (٢٧/١٠/٢٠١٥) لە رەگەزنامەی گشتی بغداد سەردانی ڕەگەزنامەی گشتی هەرێمیان کرد بۆ

تاوتوێ کردنی کێشەکان وە هەماهەنگی بۆ چارەسەرکردنی ئاسانکاری مامەڵەی هاووڵاتیان بۆ دەرهێنانی

پاسپۆرت وە هەروەها جێ بە جێ کردنی یاسای نوێی پاسپۆرتی عێراقی ژمارە (٣٢) ساڵی ٢٠١٥

کە سودێکی زۆری هەیە بۆ هاووڵاتیان لە کاتی وون بوون و بزربوون و تێک چوونی پاسپۆرت.

شاندەکە سوپاس و پێزانینی خۆی پێشکەشی هەرسێ بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرت کرد لەبەرئەوەی کارئاسانیان

بۆ هاووڵاتیانی هەرێم و ئاوارەکان کردووە.



 


 

لە بەرواری (٢٩/١٠/٢٠١٥) شاندێک کات ژمێر (١١)ی بەیانی لە هۆڵی هوتێل هەولێری نێودەوڵەتی کۆبوونەوەیەک

ئەنجام درا لە نێوان شاندی ڕەگەزنامەی گشتی بغداد کە پێک هاتبوو لە بەرێوەبەرەکانی (ڕەگەزنامە و نشینگە و

پاسپۆرت و کارتی نیشتمانی) وە هەروەها شاندی هەرێم کە پێک هاتبوو لە بەرێز بەرێوەبەری ڕەگەزنامەی

گشتی هەرێمی کوردستان وە بەرێوەبەرەکانی هەرسێ پارێزگای هەرێم لە (پاسپۆرت و ڕەگەزنامە و نشینگە و

کارتی نیشتمانی) بە تێرو تەسەلی باسی کێشەکان و پێشنیارەکان کرا خۆشبەختانە زۆر بەباشی کێشەکان

چارەسەر کرا و بریار درا بە پێک هێنانی لێژنە بۆ مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکان و ئاسانکاری تەواو بۆ

هاووڵاتیان.



 

 

به‌رواری (١٥/٠٧/٢٠١٥) له‌لایه‌ن به‌رێز عمیدی ماف (دیدار عمر قادر) به‌رێوه‌به‌ری پاسپۆرتی پارێزگای هه‌ولێر

پله‌به‌رزکردنه‌وه‌بۆ ئه‌م ئه‌فسه‌رانه‌ ئه‌نجام درا .

 



 

به‌رواری (٢٨/٠٤/٢٠١٥) خولێک ئه‌نجام درا بۆ ئه‌فسه‌ران و کارمه‌ندانی نووسینگه‌ی یه‌ک و دووی پاسپۆرتی

پارێزگای هه‌ولێر که‌ له‌ لایه‌ن هه‌ریه‌ک له‌ به‌رێزان عمیدی ماف (دیدار عمر قادر) به‌رێوه‌به‌ری پاسپۆرتی پارێزگای هه‌ولێر و

به‌رێز مقدمی ماف (صابر قادر محمدامین) ئه‌فسه‌ری نووسینگه‌ی دوو وه‌ به‌رێز نه‌قیبی ماف (ابتهال عمر علی) ئه‌فسه‌ری نووسینگه‌ی یه‌ک

خووله‌که‌ ئاماده‌کرا بوو خووله‌که‌ تایبه‌ت بوو به‌ به‌ڵگه‌نامه‌ ساخته‌کان (تزویر) به‌ڵگه‌نامه‌کان(ناسنامه‌ی باری که‌سی - ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی

کارتی زانیاری) خووله‌که‌ بۆماوه‌ی(٣) رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.

 

 


 

 

 

 

 

21:27:44

 


 

چالاکی

09:56:38

2014-12-31

 


 

 

لــه‌به‌رواری (١٨/٠٣/٢٠١٤) به‌رێز لیواء (تحسین عبدالرزاق فلیح) به‌رێوه‌به‌ری گشتی ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراق

و شاندی یاوه‌ری سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمی کوردستان کرا وه‌ له‌لایه‌ن به‌رێزان

لیواء (نزار رحمة الله‌) وه‌ به‌رێز عمیدی مــاف (دیدار عمر قـــادر) پێشوازیان لێکرا وه‌ ئامانجی سه‌ردانه‌که‌یان

بۆ ئه‌وه‌ی له‌ نزیکه‌وه‌ ئیش و کاره‌کانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌کانی سه‌ر به‌ ڕه‌گه‌زنامه‌ی گشتی هه‌رێمی کوردستان

.ئاگاداربن

 

 


 

 

له‌ به‌رواری (٠٨/٠١/٢٠١٤) کۆبوونه‌ره‌یه‌ک له‌ باره‌گای به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ڕه‌گه‌زنامه‌ی گشتی له‌ بغداد به‌سه‌رپه‌رشتی

عمیدی ماف ( دیدار عمر قادر ) به‌رێوه‌به‌ری پاسپۆرتی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌نجام درا به‌ ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی لێژنه‌

بۆ پاسپۆرتی ئه‌لیکترۆنی کۆبوونه‌وه‌که‌ (٤) کات ژمێری خایاند باس له‌وه‌ کرا خوێنه‌وه‌یه‌کی (A) گۆرینی پاسپۆرتی

سه‌ره‌تایی بکرێت بۆ هه‌نگاونان بۆ ئه‌م کاره‌ وه‌ ده‌بێ پاسپۆرتی ئه‌م جاره‌ که‌ بۆ عێراقیان و هه‌رێمی کوردستان

ده‌رده‌چێ به‌ کوالیتێکی زۆر باش بێت وا پێشنیار کرا که‌ له‌ ووڵاتی (المانیا) چاپ بکرێت وه‌ له‌گه‌ڵ له‌ یه‌کێک له‌

کۆمپانیاکانی (المانیا) گرێبه‌ست بکرێت وه‌ هه‌روه‌ها باسی (هویه‌ البوابه‌ الکترونیه‌) ناسنامه‌ی ئه‌لیکترۆنی له‌

سنوره‌کان و فرۆکه‌خانه‌کان به‌کاردێن ئه‌ویش بۆ هاووڵاتیان دروست بکرێت وه‌ چه‌ند بابه‌تێکی تر پێشنیار کرا ئه‌م

لێژنه‌ سه‌ردانی چه‌ند ووڵاتێکی ئه‌وروپی بکه‌ن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ وه‌ کۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام بکرێت مانگانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی

. له‌ ماوه‌ی سالێک بتوانرێ ئه‌م گۆرانکاریه‌ به‌سه‌ر پاسپۆرت بێت


 


 

له‌ به‌رواری (٢٢/١١/٢٠١٣) به‌رێز عمیدی مافپه‌روه‌ر (دیــــدار عمر قــادر) بۆ ووڵاتی ئیمارات به‌رێکه‌وتبۆ به‌شدارکردنی

له‌ خوولی (٧٤) یاسای په‌نابه‌رانی دولی(قانون اللجوء الدولی) که‌ بانگهێشت کرابوونله‌لایه‌ن (مفوضیه‌ الامم المتحده‌

السامیه‌ لشؤون اللاجئین فی العراق) بۆ به‌شداری کردن له‌م خووله‌که‌ له‌ شاری (شارقه‌) له‌ زانکۆی ئه‌مریکی بۆ

ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک که‌ گشت ووڵاتانی عه‌ره‌بی به‌شداریله‌م خووله‌ کردووه‌ له‌وێ له‌لایه‌ن به‌رێز حاکمی شارقه‌

پێشوازیان لێکرا وه‌ خووله‌که‌ به‌ سه‌رکه‌ووتوویی به‌ سه‌رچوو وه‌ له‌ کۆتایی خووله‌که‌ بروانامه‌ به‌سه‌ر به‌شداربووان دابه‌شکرا.



دوایین نوێکردنه‌وه‌ ( دووشه‌ممه‌, 21 نۆڤه‌مبه‌ر 2016 18:51 )
 

مافی پارێزراوه‌ بۆ به‌رێوبه‌رایه‌تی پاسپۆرتی پارێزگای هه‌ولێر

© 2012-2016